کورتەیەک لە ژیاننامەی بورهان یاسین
- له باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩٥٦ لە دایکبووە. - خوێندنی سهرهتایی و ناوهندی و ئامادهیی له کوردستان تهواوکردوون. - له شاری موسل خویندنی زانکۆی له ساڵی ١٩٨٠ به ئهنجام گهیاندووه. - له ساڵی ١٩٨٢ کوردستانی جێهێشت بهرهو ههندهران. - دوای ساڵێک مانهوه له ئێران، له پایزی ١٩٨٣ وەک پەنابەر چووە بۆ سوید وه ههر لهوێ خوێندنی باڵای به پلهی دکتۆرا لە ساڵی ١٩٩٥دا تهواوکرد وه دوای ساڵێك ههر له سوید له زانکۆی لوند له ساڵی (١٩٩٦)هوه مامۆستا بووە، بە پێگەی ئەکادیمی پرۆفیسۆری یاریدەدەر، لە بەشی دیراساتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. . . لە ئێستادا خانەنشینە.
بواری لێکۆڵینەوە و نووسین: ١) بەر لە تەواوکردنی تێزی دکتۆرا، کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی بڵاوکردۆتەوە، لە وانەش: ١-١/ عێراق لە سێبەری بەعسدا، ١٩٦٨-١٩٩٢: دەوڵەت، ئایدیۆلژیا، سەرکردایەتی ئەم لێکۆڵینەوەیە لە چوارچێوە و رۆشنایی مۆدێلێکی تیوری (دەوڵەت، ئایدیۆلژیا، سەرکردایەتی) نووسراوە. لە کورتکردنەوەیەکی زۆر چڕی ئەم خاڵی لێوەدەرچوونی تیورییە دەکرێ بڵێین لێکۆڵینەوەکە بە گرنگییەوە دەخوازێ جەخت بکاتەوە لەسەر چۆنییەتی بەکاربردنی دەوڵەت و دامەزراوە بیرۆکراتی و سەربازییەکانی بۆ گەیشتن بە ئامانجە ئادیۆلۆجییەکانی؛ لە هەمان کاتیشدا ئەوە جەخت بکاتەوە کە دەوڵەت، وەک کۆدامەزراوە، کۆمەڵێک پێشمەرج، سنووردارکردن و دۆخی جیۆ-پۆلەتەیکی و کۆمەڵایەتی و. . . هتد، بۆ گەیشتن بە ئامانجە ئایدیۆلۆجییەکان. . . لێکۆڵینەوەکە بە زمانی سویدی نووسراوە. ناونیشانی لێکۆڵینەوەکە بە ئینگلیزی: "Iraq 1968-1991: state, ideology, leadership" in Sven Tägil, (ed.) Conflict and Cooperation in the Persian Gulf, Sven Tägil (ed.), (Malmo: Lund University Press, 1992), pp. 89-127 (in Swedish). ئەمە لینکی لێکۆڵینەوەکەیە: http://burhanyassin.com/Irak%201968-1991.pdf ١-٢/ کێشەی کورد لە بەستێنێکی ئیقلیمیدا، ١٩٥٨-١٩٩٢. ئەم لێکۆڵینەوەیە بە تایبەتی جەخت لەسەر کێشەی کورد لە پەیوەندییەکانی عێراق و ئێراندا دەکاتەوە. یەکێک لەو خاڵە سەرەکییە مەنهەجییانەی کە باڵدەکێشن بەسەر لێکۆڵینەوەکە ئەو راستییەیە کە لە ماوەی ساڵی بوونی خەباتی چەکداری بە تایبەتی لە ساڵانی ١٩٦١-١٩٧٥، ئەم جوڵانەوە چەکدارییە دەکەوێتە جۆرێک لە پەیوەندی و هاوپەیمانی "ناسروشتییەوە" لەگەڵ داگیرکارێکی کوردستان (واتە، ئێران) کە دواجار هەمان ئەم پەیوەندی و هاوپەیمانییە دەبێتە فاکتەری بوون و بەهێزبوونی جوڵانەوە چەکدارییەکە، لەچی لە لایەکی ترەوە هەمان پەیوەدنی و هاوپەیمانی دەبێتە هۆی چۆکدادان و شکستی جوڵانەوەکە. . . بە زمانی سویدی. " The Kurds in Iraq and the development of the conflict in the Persian Gulf, 1958-1991” (Malmö: Lund University Press, 1992) i Sven Tägil (utg.), Konflikt och samarbete vid Persiska viken (Malmö: Lund University Press, 1992) ISBN 1100-4177, sid. 127-173. ئەم لێکۆڵینەوەیە لە هەمان ساڵی بڵاوبوونەوەیدا کراوەتە دانیمارکی وە لە گۆڤارێکی دانیمارکیدا بڵاوبۆتەوە: ”Vore iranske venner, vore amerikanske venner, vore israelske venner”, Vandkunsten 6 (1992) s. 149-176.
١-٣/ کوردستان لە سیستمی نوێی جیهانیدا. ئەم بابەتە لە ساڵی ١٩٩٢دا بڵاوبۆتەوە و جەختیش دەکاتەوە لەسەر کۆتایی هاتنی جەنگی ساردو ئەو باسوخواسانەی کە لە سەروبەندی کۆتاییهاتنی جەنگی سارد بە گەرموگوڕی دەکران. بابەتەکە هەوڵێکە بۆ تێگەیشتن لە جێگەو پێگەی کوردستان لە سیستمی نوێی جیهانیدا، بە جەختکردنەوە لەسەر بۆ نموونە زێدەبوونی رۆڵی تورکیا لەمەڕ کێشەی کورد، بە تایبەتی لە باشووری کوردستان. ١-٤/ چەند سەرنجێک دەربارەی خەباتی چەکداری جوڵانەوەی نەتەوەیی کورد لە کوردستانی باشوور، گۆڤاری یەکگرتن، ژمارە ١٥، ١٩٩٢.
٢) تێزی دکتۆراکەی دەربارەی بابەتی ( کوردستان لە سیاسەتی زلهێزەکان، بەریتانیا، یەکێتی سۆڤیەت، ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەساڵانی ١٩٤١-١٩٤٧) بوو. Vision or Reality? The Kurds in the Policy of the Great Powers, 1941–1947 (Lund: Lund University Press, 1995). ئەم لێکۆڵینەوەیە بە رادەی یەکەم پشتی بەستووە بە بەڵگەنامە ئەمریکی و بریتانییەکان وە یەکەم هەوڵە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی زانستیانە کوردستان، وە بە تایبەتی سەرهەڵدان و روخانی کۆماری کوردستان، بە جەنگی ساردەوە ببەستێتەوە... تێزەکەی بە زمانی ئینگلیزی نووسیوە، بەڵام وەرگێڕدراوەتە سەر هەر دوو زمانی عەرەبی و تورکیش.
٣) لە ساڵی ٢٠٠٢دا کتێبێکی بە ناوی (ئەوەی ئەمڕۆ سیاسەتە سبەی مێژووە) بڵاوکردۆتەوە. ئەم کتێبە کۆکراوەی کۆمەڵێک وتار و دیمانەیە.
٤) ساڵی ٢٠٠٨ کتێبێکی بە ناوی (عێراقی دوای سەددام و چارەنووسی باشووری کوردستان) بڵاوکردۆتەوە. ئەم کتێبە لە دوو بەشی سەرەکی پێکدێت: یەکێکیان کۆمەڵە باسێکە دەربارەی بزووتنەوە و بیری ریفراندەم و بەشی دووەمیشیان دەربارەی سەرلەنوێ دامەزراندنەوەی دەوڵەتی عێراق و چارەنووسی باشوری کوردستانە. لەم بەشەی کتێبەکەدا نووسەر بە شێوەیەکی زانستییانە ئەوە جەخت دەکاتەوە کە دوای سەددام " کورد لە باشوری کوردستان بەشداری کرد لە دامەزراندنەوەی دەوڵەتێک (واتە عێراق) بۆ ئەوەی دواتر بچی داوای مافەکانی لە هەمان دەوڵەت بکات. . ."
٥) لە سەرەتای ٢٠١٥دا نووسەر بابەتێکی بە ناوی کوردستان لە روبەڕوبوونەوەی داعشدا بڵاوکردەوە. دواتر دەزگای ئەندێشە ئەم بابەتەی لە شێوەی کتێبێکدا بڵاوکردەوە. ٦) هەر لە ساڵی٢٠١٥دا کتێبێکی بە ناوی (لە قوڵایی سیاسەتدا: چەند تێڕامانێک لە مێژوو و سیاسەت) بڵاو کردۆتەوە. ٧) ساڵی 2017 بە هاوبەشی لەگەڵ د سەردار عەزیز کتێبێکی بە ناوی (دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان: لە ناوەوە بونیادنان و لە دەرەوە دانپیانان) بڵاوکردۆتەوە. ٨) ساڵی ٢٠٢٠ بە بۆنەی ١٠٠ ساڵەی پەیماننامەی سیڤەر لێکۆڵینەوەیەکی بە ناوی "پەیماننامەی سیڤەر: سەد ساڵ دواتر" بڵاو کردەوە. ئەم لێکۆڵینەوەیە ساڵی پاشتر (٢٠٢١) وەک کتێب هەر بە ناوی پەیمانی سیڤەر: سەد ساڵ دواتر، ٢٠٢١. بڵاوکرایەوە. ٩) کورد و دوانەی مێژوو و سیاسەت، کۆمەڵێک لێکۆڵینەوە و دیمانەن، سلێمانی، سەردەم، ٢٠٢٤. ---------------- لە ئێستادا کۆمەڵێک پڕۆژەی لێکۆڵینەوەی لەبەردەستی نووسەر دان، کە گرنگترینیان لێکۆڵینەوەیەکی ئابووری-سیاسی-کۆمەڵایەتییە دەربارەی باکوری کوردستان لە دیدی تیوریانەی کۆڵۆنیالیزمی ناوەخۆوە (internal colonialism). نووسەر خاوەنی مالپەڕی تاکەکەسی خۆیەتی وە لەوێدا زۆربەی هەرە زۆری بڵاوکراوەکانی لە شێوازی وتار و کتێب و ڤیدیۆ بەرچاو دەکەون. www.burhanyassin.com
|
▪ Home www.burhanyassin.com ▪ English ▪ About Copyright © 2009-2013 ▪ Swedish ▪ Contact burhanyassin@hotmail.com ▪ Danish ▪ Kurdish Designed by: Ibrahim A. Yassin ▪ Arabic
|